بەڵگەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن سوپاكەی ئەردۆغان تۆمار دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە ناوچەی وەرخەلێ سوپای توركیای داگیركەر ئامادەكاری دەكات بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، كە سەربازانی ئەردۆغان چەكەكەكانیان لەنزیك خاڵی تونێلەكانی جەنگ جێگیریدەكەن بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی گازی كیمیایی.

میدیای ئاژانسی فورات نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە"جارێكی دیكە هێزەكانی گەریلا بەڵگەی ئەوەیان تۆماركردووە كە سوپای تورك یاسا نێودەوڵەتییەكانی جەنگ پشتگوێ دەخات و پەنادەبات بۆ ئەو ڕێگایانەی مرۆڤایەتی قەدەغەی كردوون، لەو دیمەنە نوێیەدا، كە لە بارودۆخێكی سەختدا تۆماركراون دەردەكەوێت سەربازانی سوپای داگیركەر ئامادەكاری دەكەن بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە تونێلەكانی شەڕی وەرخەلێ. بە وتەی گەریلاكان، جگە لە گازی بیبەر، گازی كیمیایی دیكەی ڕەنگی زەردیش بەكارهاتووە".

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە"لەو هێرشە داگیركارییەی سوپای تورك لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە بۆ سەر ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دەستیپێكردووە، هەموو جۆرە چەكێكی كیمیایی بەكارهێناوە، لەكاتێكدا بەهۆی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانەوە داگیركەران ناتوانن بچنە ناو تونێلەكان، بۆیە سوپای تورك پەنادەبات بۆ بەكارهێنانی گازی كیمیایی".

بە پێی ئەو دیمەنە و زانیارییەكان سوپای داگیركەر چەكێكی تری كیمیایی بەكاردەهێنێت، كە دوای تەقینەوە لە تونێلەكاندا دەمێنێتەوە و كاتێك جووڵە لەو جێگایەدا بكرێت دووبارە چالاك دەبێتەوە. "ئەو گازانەی كە ئەم چەكە كیمیاییە دەردەچێت، بۆنێكی قورس لەسەر هەموو كەرەستەكانی ئەو جێگەیە بەجێدەهێڵێت و مەترسیی لەسەر هەناسە و تەواوی جەستە درووستدەكات".

دوێنێ هەینی 15ی تەموزی 2022،  ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل( هەپەگە)، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكانی سێ مانگی ڕابردووی دژی سوپای تورك لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوكردەوە، كە لە 14ی نیسان تا 14ی تەمموز تۆماركراون، لە ئامارەكەدا هاتووە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا سوپای داگیركەری تورك هەزار و 198 جار تونێل و ناوچەكانی شەڕ بە چەكی كیمیایی و بۆمب بۆردوومان كراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار