پەرلەمانی عێراق وادەی كۆبونەوە دیاری دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرجەم سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكات رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە رێكەوتی 18ی تەموزی 2022 كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە:"لەگەڵ كۆتاییهاتنی پشوویی وەرزی یەكەمی پەرلەمان و جەژنی قوربان و دەستپێكی نوێی وەرزی یاسادانان داوا دەكات دۆسییەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكرێتەوە".

لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، داوا لەسەرۆكی هێزە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان دەكات بەرپرسیارێتی هەڵگرن و گفتوگۆكانیان یەكلایی بكەنەوە و هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بنێن.

بە دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر، كە خاوەنی 73 كورسی پەرلەمانی بوو، دەرگا لەبەردەم "چوارچێوەی هەماهەنگی" واڵابوو بۆ دەستپێكردنی جموجوڵە سیاسییەكانی و گفتوگۆكانی بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان و لەماوەی رابردوودا چەندین سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیان راگریاندبوو كە دوای كۆتاییهاتنی پشووەكانی جەژنی قوربان پێكهێنانی حكومەتی نوێ نزیك دەبێتەوە و رایدەگەیەنن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار