فشارەكان لەبەغداوە لەسەر پارتی و یەكێتی گەیشتووەتە لوتكە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لەبەغدادەوە فشارەكان لەسەر هەردوو حزبی دەسەڵاتدار(پارتی، یەكێتی) زیاتر دەبێت و داوایان لێ دەكرێت پێش دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكەن.

عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە داوایەك لە یەكێتی و پارتی دەكات لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەوت پێش دانیشتنی پەرلەمان.

عەممار حەكیم رایگەیاند:" داوا لە لایەنە كوردییەكان دەكەین پێش ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكبكەون".
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بابەتی سەرۆك كۆمار لەو دانیشتنەدا یەكلایی بكرێتەوە و سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.

سەرۆكی رەوتی حیكمە كە بەشێكن لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە چوارچێوەكە جدین لەسەر ئەوەی كە بە خێرایی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووش دیاری بكرێت و هەڵبژێردرێت.
وتەكانی سەرۆكی رەوتی حیكمە لەكاتێكدایە كە سبەینێ پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبونەوە ئەنجام دەدات تا لەم هەفتەیەدا كاندیدی سەرۆك كۆمار هەڵببژێردرێت.
تا ئێستا پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدەكانیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار سوورن و یەكێتی بە ئیستحقاقی خۆی دادەنێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار