بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە پێنج كەس كوژران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بۆرودمانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لە پارێزگای موسڵ پێنج كەس كوژراون و ئوتومبێلێك پێكراوە تابلۆی هەولێر بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەموزی 2022، هێرشەكە لە رێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێك پێكراوە كە پێنج كەسی تێدا بووە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەش هەولێرە و لە جۆری شۆفلێتە.
رووداوەكە لە گەڕەكەی دیجلەی رۆژئاوای شاری موسوڵ روویداوە و تەرمی پێنج كەسەكە گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادی موسڵ.
17ی مانگی رابردوو، توركیا لە رێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێكی لە سنوری قەزای كەلار كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیانلەدەستدا كەیەكێك لەوانە فەرهاد شبلی بوو جێگری ئەنجومەنی خۆسەری بووە لە رۆژئاڤای كوردستان.

بابهتی پهیوهندیدار