بادینان؛ 25 سەربازی دیكەی ئەردۆغان لەزاپ و ئافاشین كوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و خواكورك، 25 سەربازی دیكەی توركیا كوژراون و پێنج دیكەش برینداربوون و گورز لە شۆفڵێكی سوپاكەش دراوە.

ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكی گەریلا و هێرشی سوپای داگیركەری تورك بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بە تاكتیكی سەردەمیانەی گەریلا لەدژی داگیركەران بە شێوەیەكی پسپۆڕانە شەڕ دەكەن، گورزی گەورە لە سوپای داگیركەری تورك دەدەن.

لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانماندا بە تاكتیكی جیاواز ٢٥ داگیركەر سزادران، ٥ داگیركەر بریندار بوون و گورز لە شۆفڵێك وەشێنرا.

سوپای داگیركەری تورك تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، ١٣ جار چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بەكارهێناوە. ٨ جار بە فڕۆكەی جەنگی و ١٩ جار بە هەلیكۆپتەری جەنگی هێرش كردووەتە سەر گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار