دژەتیرۆری پارتی زانیاری لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژەتیرۆری كوردستان -پارتی- ئاشكرای دەكات كە "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی (پە.كە.كە)یان كردۆتە ئامانجو پێنج كەس كوژراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەموزی 2022، دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە كاتژمێر 14:30، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لەنزیك دەروازەی شام لەرۆژئاوای موسڵ ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی كردە ئامانجو لەئەنجامدا پێنجیان كوژران.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە چوار لەكوژراوەكان پیاونو یەكێكی دیكەیان ئافرەتە.
تائێستا پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) هیچ زانیارییەكیان لەسەر رووداوەكە پشتراست نەكردووەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار