لە چەند كاتژمێری داهاتوو ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە رایگەیاند:" چوارچێوەی هەماهەنگی میكانیزمی دەستنیشانكردنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران داناوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدەكە ئاشكرا دەكەین".

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەموزی 2022، رەحیم عەبودی ئەندامێكی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند كە هەریەك لە مستەفا كازمی و محەمەد شیاع سودانی و قاسم ئەعرەجی لە دیارترین كاندیدەكانی چوارچێوەی هەماهەنگین بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو.

هەروەها  ئەوەشی روونكردەوە كە بەرنامەی كاری حكومەتی داهاتوو زۆر نزیكە لە داواكارییەكانی شەقام و كات بۆ جێبەجێكردنیی دیاری كراوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار