دەوڵەتی یاسا: حكومەتی داهاتوو دەستبەسەر نەوتی هەرێمدا دەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
پەرلەمانتارێكی سەر بەهاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نوری مالیكی ئاشكرایكرد:"حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتێكی بەهێز دەبێت‌و بەتەواوەتیی دەستبەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەگرێت".

محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاند:"چوارچێوەی هەماهەنگیی دەیەوێت حكومەتێكی بەهێزو بەتوانا دروستبكات كە بتوانێت كۆنترۆڵی هەموو جومگەكانی دەوڵەت بكات".

هەروەها راشیگەیاند:" حكومەتی داهاتوو بەتەواوەتیی كۆنترۆڵی نەوتی هەموو عێراق دەكات‌و ڕێگەنادات ئەو نەوتە لەدەرەوە بەنرخێكی هەرزان‌و بەسەرچاوەی نادیار بفرۆشرێت، بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە".

بەوتەی شەمەری، لاوازیی حكومەتی ئێستای بەغداو هەڵوێستە سیاسییەكانی هۆكاری بەردەوامی هەرێم بووە لەهەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە.

هاوكات ئەوەشی روونكردووەتەوە كە "حكومەتی هەرێم زۆرینەی كات وەك هەرێمێكی جوداخواز مامەڵە دەكات‌و پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی نابێت كە بڕیاری نادەستووریبوونی دۆسیەی نەوتی هەرێمیداوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار