قاسم ئەعرەجی دەبێتە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
چوارچێوەی شیعی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكات.  
 ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022، سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی "شەرق"ی سعودی وتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا كاندیدكردنی ئەعرەجی رادەگەیەنێت.  
"كۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان كە بریارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژی چوارشەممەی داهاتووە بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی حكوومەتی نوێ".  
لەئێستادا دانوستانێكی چڕ لە نێوان لایەنەكانی هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چوارچێوە هەروەها داوای لە پارتی و یەكێتی كردووە رێكبكەون لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بە زووترین كات.   

یەكێتی دەیەوێت بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆككۆمار بمێنێتەوە، لەكاتێكدا پارتی رێبەر ئەحمەدی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار