ئیتاڵاعاتی ئێران: بازرگانێكمان دەستگیركردووە سەدان ئافرەتی لەشفرۆشی بردووە بۆ هەولێر
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێكخراوی ئیتاڵاعاتی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای دەكات كە" بازرگانێكی گەورەمان دەستگیركردووە تۆڕی ژنان و كچانی ئێرانی بۆ لەشفرۆشی بردووەتەوە هەرێمی كوردستان".
ئەمڕۆ 18ی تەموزی 2022، ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێران بڵاویكردووەتەوە، بازرگانەكە ژنێكە بەناوی "زەهرە مەنسوری هەمەدانی" كە ناوسراوە بە سارا.
هەروەها ئیتاڵاعات لەبارەی دەستگیركردنەكەیەوە باسی لەوەشكردووە "كاریگەری هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاوڕەگەزبازی و قومار و ساختەكاری و بەدكاری و پەیوەندی سێكسی نائاسایی و بڵاوكردنەوەی بابەتەكان لە پێگە كۆمەڵایەتییەكاندا."
هاوكات ئەوەدووپاتكراوەتەوە كە لە رێگەی چاودێریكردنی ئەو ژنەوە هێزەكانی ئیتڵاعاتی وڵاتەكە بۆیان دەركەوتووە" گەورەترین باندی بازرگانییان بە ژنانن و كچانی ئێرانی ناردنیان بۆ هەولێر هەبووە".
بابهتی پهیوهندیدار