وردەكاری راپۆرتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بڵاوكرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
حكومەتی هەرێم، راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیتی بۆ وردبینی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێم بۆ چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوەو كە تێكڕای فرۆشی بەرمیلێك نەوتی هەرێم كەمتر لە 87 دۆلار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی چارەكی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوەكو ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢) بڵاو كردەوەو دەشڵێت: كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی كردوەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، "حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 39 ملیۆن و 88 هەزارو 710 بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، لەوەش 36 ملیۆن و 453 هەزارو 590 بەرمیل نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە كردوە".
هەروەها " حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەدا بەتێكڕا هەر بەرمیلێك نەوتی بە  86.730 دۆلار فرۆشتوەو داهاتی نەوتیش لەو ماوەیەدا سێ ملیارو 28 ملیۆن و 903 هەزارو 497 دۆلار دۆلار بوە".

" دوای لێدەركردنی سەرجەم خەرییەكانی وەك بەرهەمهێنان، حەقدەستی كۆمپانیاكان، كرێی گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكە، لەو سێ مانگەدا حكومەتی هەرێم یەك ملیارو 343 ملیۆن و 841 هەزارو 232 دۆلار وەك داهات بۆ ماوەتەوە"، راپۆرتی دیلۆیت وا ئاماژەی پێكردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار