هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی بردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی یاسایی لە دژی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە رەتكردەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 18ی تەموزی 2022،  دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەك كۆبۆوە كە داوا كرابوو ناردنی 200 ملیارەكەی هەرێم رابگیرێت و چیتر نەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام دادگا سكاڵاكەی رەتكردەوە.

هەروەها دادگای فیدراڵی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە دەستوری وەسف كردووە.

مانگی رابردوو سكاڵا لەسەر مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق تۆمار كرابوو.
بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، حكومەتی فیدراڵیی عێراق پابەندە بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار وەكو بەشە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بەو شێوەیەی كە هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم لەسەر رێككەوتبوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار