قوباد تاڵەبانی: فەرمانبەران بەسەر وەزارەتەكان دابەشدەكرێنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد، كە‌ تایبە‌ت بوو بە ئە‌نجوومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تێیدا بڕیاردرا فەرمانبەران بەسەر وەزارەتەكان دابەشبكرێنەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 19ـی تەمموزی 2022 كۆبوونەوەكە لەهەولێر بە‌ڕێوە‌چوو و ھە‌ریە‌كە‌ لە‌ رێباز حە‌ملان، یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجوومەنی گشتی راژە و ئومێد سە‌باح، سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌ی بوون، هەڵسەنگاندن كرا بۆ بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشوو لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی.

هاوكات گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی كارو رۆڵی ئەنجوومەنی گشتی راژەو رێكخستنەوەی میلاكات، ئاماژە بەوەشكرا كە یەكێك لەئامانجەكانی ئەم ئەنجوومەنە، پەرەپێدانی ژێرخانی حكومەتە لە‌پرسی رێكخستنەوەی میلاكات و درێژەپێدانی ریفۆرمی ئیداریی و رێكخستنی پلەبەندی راژەی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بە پێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەكانی حكومەت پشت بەست بە میلاكاتی ئە‌لكترۆنی كە بڕیارە دروستبكرێت.

ھە‌روە‌ھا لە‌كۆبوونە‌وە‌دا جە‌ختكرایە‌وە‌ كە لەڕێی ئەنجوومەنی راژەوە كاربكرێت لەسەر چۆنییە‌تی راگرتنی ھاوسە‌نگی كارگێڕی و رێكخستنەوەی ھە‌یكە‌لیە‌ت و دووبارە دابەشكردنەوەی فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی زانستی و گونجاوتر.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار