سوپاكەی ئەردۆغان 14ی دیكەی لێ كوژرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە بادینان گورزی توند لە سوپای توركیا دەدرێت و 14ی دیكەیان لێ دەكوژرێت و دوو سەربازی دیكەش بریندار دەبن.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی پاراستنی گەل(هەپەگە) لەبارەی ئەو شەڕانەی كە لە هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا لە ئارادان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
تیمە گەڕۆكەكانمان بێ پسانەوە گورزی قورس لە سوپای توركی داگیركەر دەوەشێنن. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا كە هێزەكانمان بە گیانی جەنگاوەری ئاپۆیی چوونە سەر داگیركەران، ١٤ داگیركەر سزادران، ٢ سەنگەر و كامێرایەكی حەراری تێكشكێنران و گورزی لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا. سوپای توركی داگیركەر سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ١٠ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، ٥ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ، ٢٠ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و تانك بۆردومان كرد.

زانیاری بەرفراوان لە بارەی چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:
لە ١٨ی تەمموز كاتژمێر ١٨:٠٠ تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان لە دوو قۆڵەوە بە شێوەیەكی هەماهەنگ لە داگیركەران لە شاخی شەهید شاهانیاندا. قۆڵی یەكەمی چالاكی بە چەكی قورس ٢ سەنگەری شەڕیان لەناو برد. لە ئەنجامدا ٦ داگیركەر سزادران. قۆڵی دووەمی چالاكیش بە نیشانشكێن سیستمێكی كامێرای حەرارییان تێكشكاند.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:
لە ١٨ی تەمموز كاتژمێر ١٨:٤٠ لە دژی داگیركەران كە ویستیان بە تەقەمەنی سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بۆردومان بكەن، هێزەكانمان بە تاكتیكی سابوتاژ چالاكیان كرد و دوو داگیركەر سزادران.
لە ١٨ی تەمموز كاتژمێر ١٨:٥٠ و ١٩:١٥ لە دژی داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هێزەكانی یەژەئاستارمان بە نیشانشكێن چالاكیان كرد و ٢ داگیركەر سزادران. 
لە ١٨ی تەمموز كاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری، هێزەكانمان گروپێك داگیركەریان خستە ژێر چاودێرییەوە و دواتر بە نیشانشكێن لێیاندان، دوو داگیركەر سزادران.
لە ١٨ی تەمموز كاتژمێر ٢٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری هێزەكانمان لە هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیان و داگیركەرانی دەوروبەریان دا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیە نیشانشكێنیەدا ٢ داگیركەر سزادران. هەلیكۆپتەرەكەش كە گورزی بەركەوت ناچار بوو لە گۆڕەپانەكە بكشێتەوە.       
لە راگەیەنراوێكی ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٢ دا رامانگەیاندبوو كە ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەردا لە هەرێمی زاپ هاوڕێمان مەروان باز (شێخموس ئاككۆیون) شەهید بووە. ئەو هاوڕێیەمان شەهید نەبووە و لەسەر ئەركەكەیەتی. ئێمە ئەو هەواڵە راست دەكەینەوە و داوای لێبوردن لە بنەماڵەكەی و گەلەكەمان دەكەین.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:
لە ١٨ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، شاخی هەكاری، ئەشكەوتی برینداران و كاركەر سەنگەرەكانی شەڕ ١٠ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، تانك، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ:
١٨ی تەمموز درۆن بەسەر گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی هەكاریدا سوڕانەوە.
لە ١٨ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی بهار، شاخی ئامێدی، ساجا و چەمچۆ ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
لە ١٨ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی هەكاری و كوڕەژارۆ ٢٠ جار بە هەلیكۆپتەر بۆردومان كران.
لە ١٨ی تەمموز گۆرشەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی هەكاری بە تانك و كاتیوشا لە قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە دەیان جار بۆردومان كران".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار