عەبادی و ئەعرەجی یەكیان یەكلادەكرێنەوە بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەنێوان عەبادی و ئەعرەجی یەكیان دەكەنە كاندیدی سەرۆك وەزیران كە زۆرترین چانسیان هەیە لەنێو پێنج كاندیدەكەیاندا.

پێگەی (بغداد الیوم) بڵاویكردەوە كە لیژنەیەك لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی پێكهێنراوە كە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلابكرێتەوەو دووان لەكاندیدەكان زۆرترین چانسیان هەیە كە پێكهاتوون لە(حەیدەر عەبادی، سەرۆكی كوتلەی نەسرو قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی).

ئەو پێنج كاندیدەی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت پێكهاتوون لە(حەیدەر عەبادی، محەمەد شیاع سودانی، قاسم ئەعرەجی، عەلی شوكری، عبد الحسێن عەبتان).
هاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دوا پەیامیان ناردووە بۆ پارتی و یەكێتی كە لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێكبكەون و خۆیان یەكلایبكەنەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار