بادینان؛ بەهۆی بۆردومانی توركیا 28 كەس بونەتە قوربانی

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆكەی توركیا بە چڕی گوندی پەرخێ لەسنوری ناحیەی دەركا سەر بە زاخۆ بۆردومان دەكات و تا ئێستا8كەس گیانیان لەدەستداوە ونزیكەی20كەسیش برینداربوو و بەغدا وەفدێك نەنێرێتە شوێنی رووداوەكە.

ئەمیر عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی قەزای زاخۆ لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی ی وت"تا ئێستا8كەس گیانیان لەدەستداوە لەنێوانیان پیاو و منداڵ و ژنن، نزیكەی 20كەسیش برینداربوون".

هەروەها ئەمیر عەلی ووتیشی" دۆخی بریندارەكان هەندێكیان جێگیرە وهەندێكی دیكە زۆرخراپە و رەوانەی دهۆك كراون".

هاوكات، چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت، بەهۆی ئەو رووداوەوە 23 كەس بریندار بوون و هەشتیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوانە زانیاریی سەرەتایین و هێشتا لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ" گرووپێکی گەشتیاری کە لە 200 کەس پێکهاتبوون لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە چوونەتە ئەو گوندە کە شوێنێکی گەشتیارییە، بەڵام لە لایەن سوپای تورکیاوە چەند تۆپێک ئاراستەی شوێنە گەشتیارییەکە کراوە، گوتیشی، سەرجەم قوربانییەکان گەشتیاری عەرەبن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار