سەدر داوای داخستنی فرۆكەخانەو دەروازەكان بەرووی توركیادا دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی تووند لەبارەی تۆپبارانەكەی سنووری زاخۆ بڵاوكردەوە و داوادەكات "فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییە وشكانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن" و دەشڵێت:" دەستدرێژی بۆ سەر پارێزگاكانی باكورو هەرێم چیتر قبوڵناكرێت".
موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا دەڵێت "توركیا زیاتر بێ ئەدەب بووە، بەوەی وادەزانێت عێراق ناتوانێت وەڵامی بداتەوە جگە لەوەی لە وەزارەتی دەرەوە بەشێوەیەكی لاواز ئیدانە بكرێت".
هاوكات سەدر دەڵێت پێشنیاز دەكات ئەم هەنگاوانە دژی توركیا بگیرێتەبەر:
نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ توركیا كەمبكرێتەوە.
فرۆكەخانەو دەروازە زەمینییەكانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن.
بەشێوەیەكی فەرمی سكاڵا بۆلای نەتەوە یەكگرتووەكان بەرز بكرێتەوە.
رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێندرێتەوە.
دەستدرێژی بۆ سەر پارێزگاكانی باكورو هەرێم چیتر قبوڵناكرێت.