نێچیرڤان بارزانی: سوپای توركیاو پەكەكە دەبێ شەڕ و پێكدادان رابگرن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە "سوپای توركیاو پەكەكە بێت شەڕ و پێكدادان رابگرن، دەشڵێت:"پێكدادانی سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە سنوورەكان‌، بە تەواوی رەتكراوە و قبووڵنەكراوە".

دەقی راگەیەندراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
 
زۆر بە توندی سەركۆنەی تاوانی بۆمببارانكردنی ئەمڕۆی سنووری زاخۆ دەكەین كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتیی و گەشتیاری سڤیلی ناوچە جیاكانی عیراق و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەیان. 
 
دووبارەبوونەوەی بۆمبباران و بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانی سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكه لە سنوورەكان‌، بە تەواوی ڕەتكراوە و قبووڵنەكراوە و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و سنووری نێودەوڵەتیی عیراقی شێواندووە، هەروەها بووەتە هۆی چۆڵكردنی سەتان گوند و دێهاتی ناوچەكە.
 
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خێزان و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاودەرد و هاوخەمیانین، هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. نەخۆشخانە و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان هەموو یارمەتی و خزمەتگوزارییەكی پێویست پێشكەش بە بریندار و بەركەوتووان دەكەن.
 
سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە دەبێ شەڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نەبنە هۆكاری كوشتن و وێرانكاری لە ناوچە سنوورییەكان و شەڕ و بەڵای خۆیان لە یەخەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەنەوە. حكوومەتی فیدراڵیی عیراقیش دەبێ هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە و لە خاكی عیراقەوە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نەكرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار