عێراق ماتەمینی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق بڕیاریدا 21ی تەممووزی 2022 ماتەمینیی گشتی بێت لە عێراق بۆ ئەو نۆ كەسەی كە لە تۆپبارانەكەی سوپای توركیا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گیانیان لەدەستداوە.

 ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئەوەی خستۆتەروو كە مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی عێراق فەرمانی داوە بەوەی رۆژی پێنجشەممە 21ی تەممووزی 2022 ماتەمینیی گشتیی رابگەیێندرێت لە سەرانسەری عێراق بۆ كوژراوانی بۆردوومانەكەی سنووری زاخۆ.

20ی تەممووزی 2022 بەهۆی تۆپبارانی سوپاكەی ئەردۆغانەوە لە ناوچەیەكی گەشتیاریی گوندی پەرەخی سنووری زاخۆ نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 26 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق دۆسیەی پرسە بۆ كوژراوانی تۆپبارانەكەی سنووری زاخۆ دەكاتەوە لە باڵەخانەی ئەو وەزارەتە لە بەغدای پایتەختی عێراق و سەرجەم نێردە دیپلۆماسییەكانی لە دەرەوەی وڵات.

دوێنێ چوارشەممە 20ی تەموز، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لیژنەیەكی بۆ بەدواداچون و لێكۆڵینەوە رەوانەی گوندی پەرخی سنوری ئیدارەی زاخۆ كردو تێیدا وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاكانی راگەیاند كە تۆپبارانەكە لەلایەن سوپاى توركیاوە بووە.

هەروەها راشیگەیاند:" سەرجەم رێكارە دیپلۆماسییەكان دەگرینەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەنێو خاكی عێراق".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار