لەكەركوك ناوەندی پێدانی ڤیزای توركیا دادەخرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دژی بۆردومانەكەی دوێنێی سنووری زاخۆ، ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی شاری كەركوك خۆپیشاندانیان دژی دەوڵەتی توركیا ئەنجامدا و ناوەندی پێدانی ڤیزای توركییان لەو شارە داخست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022، هاوڵاتیانی شاری كەركوك لەدژی بۆردومانەكەی دوێنێی دەوڵەتی توركیا لە زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران چوونە بەردەم ناوەندی پێدانی ڤیزای توركیی لەو شارە و ناوەندەكەیان داخست.

لە دوێنێوە خۆپیشاندان لە شارەكانی عێراق دەوڵەتی توركیا دەستیپێكردووەو  جگە لە داخستنی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا و داگرتنی ئاڵای توركیا، ناوەندی پێدانی ڤیزای توركیی لە نەجەفیش داخرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار