بەغدا خرۆشاوەو داوای دەركردنی باڵوێزی توركیا دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ژمارەیەك لەهاوڵاتیان لە بەغدای پایتەختی عێراق نزیك باڵوێزخانەی توركیا لەناوچەی وەزیرییە كۆبونەتەوەو دروشمی توند دژی ئەنقەرە دەڵێنەوە.

 خۆپێشاندان دژی تۆپبارانەكەی سنووری زاخۆ دەستیپێكردووەو كە بەهۆیەوە نۆ كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش بریندار بوون. 

خۆپێشاندەران داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا دەكەن، خۆپیشاندەرێك بە پێگەی بەغداد الیوم راگەیاندووە كە بەردەوام دەبن تا دەركردنی باڵوێزی توركیا لەبەغدا جێبەجێ دەكرێت.

بەشێكی دیكە لە میدیاكانی عێراق ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ تا شەو خۆپیشاندانی فراوان دژی سوپای توركیاو بوونی باڵوێزی توركیا لە بەغداد ئەنجام دەدرێت و لە تۆرەكانی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هاشتاگ بڵاوكراوەتەوە بۆ دەركردنی توركیا لە عێراقدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار