نێچیرڤان بارزانی باوەش و هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانییانی روداوەكەی زاخۆ دەردەبرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر باوەش و هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری گیان لەدەستدانی نۆ گەشتیارەكەی زاخۆ دەردەبڕێت كە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیا بونە قوربانی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022، لەكاتی ناردنەوەی تەرمی نۆ گەشتیارەكەی عێراق كە لەبۆردومانەكانی سوپای توركیا لە گوندی پەرخەی سەر بە ئیدارەی زاخۆ گیانیان لەدەستدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاجە گوڵینەی خستە سەر قوربانیانی رووداوەكە.
هاوكات، سەرۆكی هەرێمی كوردستان باوەش و هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری ئەو 9 كەسەی گیانیان لەدەستداوە دەربڕی.

بابهتی پهیوهندیدار