سكرتێری كۆمكاری عەرەبی دەستدرێژییەكانی توركیا شەرمەزار دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی بۆردومانی سوپای توركیا لە زاخۆ دەكات و پشگیریی عێراق دەكات لە ڕەتكردنەوە و ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی ئەنقەرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022، جەمال ڕەشید، وتەبێژی فەرمیی ئەحمەد ئەبو غەیس، سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبیی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:" ئێمە بەهەموو شێوەیەك دەستدرێژیی توركیا بۆ سەر سەروەریی عێراق ڕەتدەكەینەوە، كە پێشێێلكارییەكی ڕوونە بۆ سەر یاسای نێودەوڵەتیی بنەماكانی دراوسێیەتیی باش".
هەروەها راشیگەیاند:" كۆمكاریی عەرەبیی پشگیریی عێراق دەكات لە ڕەتكردنەوە و ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا".
هاوكات داوا لە توركیا دەكات دووبارە پەیوەندییەكانی ڕێكبخاتەوە لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش بپارێزێت.
بابهتی پهیوهندیدار