كەجەكە: تۆڵەی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆ دەكەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە كۆمەڵكوژی زاخۆی شەرمەزار كرد و دەشڵێت: ئێمە وەك بزووتنەوە و گەل بەڵێن دەدەین كە تۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییە لە كۆماری تورك بكەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) بەیاننامەیەكی لەبارەی كۆمەڵكوژییەی دوێنیی دەوڵەتی توركیا لە سنووری زاخۆ بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوی كەجەكە:
 لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢ دەوڵەتی توركی فاشیست و داگیركەر بە هاوكاری پەدەكە هێرشە داگیركارییەكانی لە باشوری كوردستان بێ پسانەوە بەردەوام كرد، دوێنێ دوانیوەڕۆ سوپای تورك لە گوندی پەرەخی هەرێمی دەركاری زاخۆ بە تۆپ گەشتیارانی عەرەبی بۆردوومان دەكرد، لە بۆردوومانەكەدا كە لەلایەن سوپای توركی داگیركەرەوە ئەنجامدرا، نۆ گەشتیار ژیانیان لەدەستدا و ٢٣ كەسیش برینداربوون، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی فاشیستەوە ٢٨ مەدەنی بە بێ دادگایی و بە ناڕەوا كوژراون.
دەوڵەتی توركی فاشیست و پاكتاوكەر لە باشوری كوردستان، ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان سیاسەتی پاكتاوكاریی كە لە هیچ پاكتاوكارییەك ناچن بەسەر گەلی كورددا دەهێنێت، كۆماری توركی فاشیستی پاكتاوكەر لە نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمریكا، ناتۆ، یەكێتی ئەوروپا و پشتیوانی هەرێمی و هاوكارە كوردەكان پشتگیری و پاڵپشتی وەردەگرێت، لە سیاسیەتەكانیدا سنوورەكان ناناسێت، لەگەڵ مەدەنی و گەریلاكان ژینگەی كوردستانیش لە ناو دەبات، دەیسوتێنێت و لەبەریەك هەڵیدەوەشێنێتەوە”.
كۆماری تورك بەرامبەر بە گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا زیانی گیانی گەورە و مێژوویی دەكات، بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی ، چەكی تەرمۆباریك و چەكی كیمیایی كە دەكەونە چوارچێوەی تاوان و قەدەغە بەكاردەهێنێت، چەپەڵیی شەڕی ئاكەپە-مەهەپە كە وێڕای ئەوەی ئەنجام بەدەستناهێنێت لە شەنگال، مەخمور، كونەماسی، كەلار، رۆژئاوا، موسڵ، سلێمانی و دوایین جاریش لە زاخۆ دەیان مرۆڤی ئێمەی كوشت و بە دەیانیشی بریندار كرد.
بێدەنگیی حكومەتی عێراق و باشووری كوردستان ڕەوایەتیی بەو هێرشانە دەدات، دەبێت لە دژی هێرشە لە ڕادەبەدەرەكانی توركیا بۆ سەر عێراق و سووریا، نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمریكا، یەكێتی ئەوروپا و هێزە نێونەتەوەییەكان خاوەنی هەڵوێست بن، نەبنە هاوكاری تاوانەكانی شەڕی كۆماری تورك.
دەبێت ئامانجی سەرەكی ئەوە بێت، رژێمی فاشیست بە خەیاڵی نیوعوسمانی كە هەموو ناوچەكە لە ناو خوێندا دەهێڵێتەوە، ڕابگیرێت، دەبێت هەموو تواناكانی ناوچەكە ئەوە بزانن، تا فاشیزمی تورك بێكاریگەر نەكرێت، تێنەپەڕێنرێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش ئارامی بە خۆیەوە نابینێت.

داواش لە گەل و دۆستانی كورد دەكات، كە لە دژی ئەو هێرشە جارێكی تر هەڵوێست و چالاكی خۆیان لە ئاستی هەرە رێكخراو و بەرز نیشان بدەن و دەڵێن: ئێمە ئەو مرۆڤانەی خۆمان كە شەهیدبوون بە رێزەوە بە بیردەهێنینەوە، هیوای چاكبوونەوە خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین، وەك بزوتنەوە و گەل بەڵێن دەدەین كە تۆڵەی ئەو كۆمەڵكوژییە لە كۆماری تورك بكەینەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار