كازمی پێشوازی لە تەرمی قوربانیانی بۆردومانەكەی زاخۆ دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق و وەزیری بەرگری لە فرۆكەخانەی بەغدا پێشوازیان لە تەرمی ئەو نۆ قوربانییە كرد كە بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە لە سنوری زاخۆ گیانیان لەدەستدا.

تەرمی ئەو نۆهاوڵاتییە بە ڕەچەڵك عەرەبەی كە لە هێرشە خوێناوییەكەی دوێنێی دەوڵەتی توركیادا گیانیان لەدەستدا گەیشتنە فڕۆكەخانەی بەغدا و لە مەراسیمێكدا لەلایەن بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراقەوە پێشوازییان لێكرا.

لە فڕۆكەخانەی بەغدا، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق و بەشێك لە بەرپرسانی حكومی و كەسوكاری قوربانییەكان پێشوازی لە تەرمی قوربانییانی هێرشە خوێناوییەكەی سوپای توركیا كرد.

ئەو نۆ هاوڵاتییەی لە هێرشە خوێناوییەكەی دوێیی توركیادا لە سنوری زاخۆ گیانیان لەدەستدا، حەوتیان خەڵكی پارێزگای بەغدان و دوانیشیان خەڵكی پارێزگای كەربەلان.

دوێنێ چوارشەممە سوپای توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار