فوئاد حوسێن:ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكەی زاخۆ كۆدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وەزیری دەرەوە ئاشكراكرد:" ئەم سێشەممەیە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكەی زاخۆ كۆدەبێتەوە".
لەكۆبونەوەی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا كە تایبەتە بەهێرشەكەی چوارشەممەی ڕابردووی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەسەر داوای عێراق، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بۆردومانەكەی گوندی پەرخی زاخۆ كۆدەبێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 20ی 7ی 2022 بەهۆی تۆپبارانی ناوچەیەكی گەشتیاریی لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 10 گەشتیار گیانیان لەدەستداو 26ی دیكەش برینداربوون.
بابهتی پهیوهندیدار