ژمارەی سەربازەكانی ئەردۆغان و بنكە سەربازییەكانیان ئاشكرا دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، لەپەرلەمان ئاشكرای كرد سوپای توركیا سەد خاڵی سەربازی و پێنج بنكەی گەورەی ئاسمانی سەربازی و چوار هەزار سەربازی لەناو هەرێمی كوردستاندا هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەموزی 2022، عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق لەپەرلەمانی عێراق راپۆرتێكی لەبارەی سوپاكەی ئەردۆغان لەهەرێمی كوردستان خستەروو و تێیدا ژمارەی هێزەكان و بنكە سەربازییەكانی توركیای ئاشكرا كرد.

عەبدولئەمیر یارەڵا وتی:" توركیا چوار هەزار سەربازی لەخاكی هەرێمی كوردستان جێگیر كردووە".

هەروەها وتیشی:" سوپای توركیا بنكەی گەورەی ئاسمانی سەربازی سەد خاڵی سەربازی لە هەرێمدا هەیە".

هاوكات، ئاماژەی بە پێنج بنكە سەربازییە گەورەكەی سوپای توركیا كرد كە دەكەونە چ ناوچەیەكی سەر بەپارێزگای دهۆك و هەولێرەوە.

ئەم وتانەی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ پەرلەمان بانگێشتی وەزیری بەرگری و دەرەوەو سەرۆك ئەركانی سوپای كردووە بۆ پەرلەمان كە رۆژی چوارشەممە 20 ی تەموز سوپاكەی ئەردۆغان لە گوندی پەرەخێ لەبادینان بۆرودمانی گوندەكەیان كردووەو بەو هۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستداو 31 كەسی دیكە برینداربوون كە هەموویان خەڵكی ناوەراست و خواری عێراق بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار