سوپاكەی ئەردۆغان لەزاپ حەوت سەربازی دیكەی كوژرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
" حەوت سەربازی توركیا كوژراون و سەربازێكیش برینداربووە لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی گەریلا لە سنووری زاپ-ی باشووری كوردستان"، وەزارەتی بەرگری توركیاش ئاماری سێ مانگی شەری بڵاوكراوەو باس لەكوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی ناكات.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاكان لە ناوچەی زاپ بڵاوكردەوە.

هەپەگە دەڵێت: لە بەرامبەر جموجۆڵی داگیركاری دەوڵەتی توركیا گەریلاكانی ئازادیی بێ پسانەوە درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان دەدەن و :" تیمە گەڕۆكەكانمان تاكتیكەكانی گەریلای سەردەمی نوێ بەكاردەهێنن، لەو چالاكییانەدا حەوت سەربازی داگیركەر سزادران و داگیركەرێكیش برینداربوو".

" سوپای توركی داگیركەر سەنگەرەكانی شەڕی لە گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان هەشت جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، ١١ جار بە فڕۆكەی جەنگیی، ٣٥ جاریش بە هێلیكۆپتەری جەنگیی بۆردوومانە كردووە"، هەپەگە وا دەڵێن.

رۆژانە هێزەكانی پاراستی گەل(هەپەگە) زانیاری نوێ لەبارەی كوژرانی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكەن، رۆژی 15ی تەموز، هەپەگە بڵاویكردەوە كە هەزارو 528 سەربازی توركیایان كوشتووەو 72 گەریلاشیان شەهید بووە.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماری سێ مانگی رابردووی شەرو پێكدادانی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێن" 289 گەریلای پەكەكە كوژراون"، بەڵام ئاماژەی بەكوژرانی هیچ سەربازێكی نەكردووە كە رۆژانە هەپەگە چەندین سەرباز لە زاپ و ئافاشین و مەتینا لەناو دەبات و دەیان بەڵگەی ڤیدۆیی و وێنەشی لەگەڵدا بڵاودەكاتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار