پارتی هەڕەشەی پەكخستنی پەرلەمان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:" یەكێتی سورە لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح و چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی یەكلاییكردووەتەوە بۆ پشتیوانیكردن لە كاندیدی یەكێتی، بۆیە پارتی هەوڵ دەدات دانیشتنەكانی پەرلەمان پەكبخات".
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی تەموزی 2022، چیا تەیمور، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی عێراقییەی ڕاگەیاند:"برادەرانی یەكێتی سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان و كاندیدیكردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەم پۆستە وئەگەر ئەم هەڵوێستەیان نەبوایە لەوانەیە لەسەر یەك كاندید پارتی و یەكێتی رێكەوتبوان".
هەروەها چیا تەیمور راشیگەیاند:" هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر جار پشتگیری خۆیان بۆ كاندیدی یەكێتی ڕاگەیاندووە و دوایین جار بەرێگای سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی بووە، كە وتی" پشگیری كاندیدی یەكێتی دەكەین"، ئەگەر ئەمە ڕووبدات پارتی ڕێگای سیاسی دیكە دەگرێتەبەر.
" یەكێك لەوانە هەوڵدان بۆ دروستكردنی سێیەكی پەرلەمانی بەمەبەستی پەكسختنی دانیشتینی پەرلەمان لەگەڵ هێزە سوننیەكان و سەربەخۆییەكان"، پەرلەمانتارەكەی پارتی وا دەڵێت.
نزیكەی 10 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكلاكراوەتەوەو هێشتا پەرلەمان نەیتوانیوە سەرۆك كۆمارو حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێنێت، بەهۆی ناكۆكی پارتی و یەكێتی و هێزە شیعییەكانەوە.
