مەلابەختیار جارێكی تر باسی پارەی ژێرزەمینەكان دەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیو بەرژەوەندیی یەكێتی ڕایگەیاند:" ئێستا دەبێت بەدوای ئەو پارەیەدا بڕۆین كەهەیە نەك ئەوەی كە ڕۆیشتووە".
مەلابەختیار ئەمشەو لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لەبارەی پارەی ژێرزەمینەكان كە پێشتر باسی كردبوو رایگەیاند:" كاتی خۆی پارەی چەند ژێرزەمینێكم پیشانی بافڵ تاڵەبانیدا، بەڵام تا فریاكەوتن پارەكان خورابوون، ئێستا دەبێت بەدوای ئەو پارەیەدا بڕۆین كەهەیە نەك ئەوەی كە ڕۆیشتووە، چونكە ئەوەیان خواردوە".
ناوبراو راشیگەیاند كە یەكێتیو پارتی وەك حزبوڵای لوبنان هێزی چەكداریان هەیە بۆیە هیچ لایەنێكی ناڕازیی ناتوانێت گۆڕانكاریی بكات، وتیشی:" حزبوڵا 13 كورسی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزی چەكداری هەیە ئەو حوكم دەكاتو ئەزمونەكانی ناوچەكە بەمشێوەیە كێ هێزی چەكداری هەبێت، ئەوە حوكم دەكات".
مەلا بەختیار ئەوەشی خستەروو كە"یەكێتیو پارتی هێزی چەكداریان هەیەو ئەمەش وادەكات تەحەكوم بكەنو گۆڕان تا لەشەقام بوو سڵەمینەوەیەكی بەرامبەر دەسەڵات دروستكردبوو كە چووە حكومەت تەواوبوو".
