دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكێبڕكێیدا ماونەتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای كشانەوەی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان(محەمەد شیاع سودانی، عەلی شوكری) هێشتووەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
پێگەی "بەغداد الیوم" كشانەوەی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی بڵاوكردووەتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا قاسم ئەعرەجی سوپاسی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە كە یەكێك بووە لەكاندیدەكان، ئەوەشی خستۆتەروو كە زیاتر لە نۆ مانگە دەرئەنجامی هەڵبژاردن تەواو بووەو دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت گەلی عێراق تێیدا زەرەرمەند دەبێت.
هاوكات كشانەوەی خۆی لە كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دووپاتكردووەتەوە.
میدیا عێراقییەكان ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەنێو ئەو پێنج كاندیدەی پێشتر باس دەكرا، لەئێستادا تەنها دوو كاندید ماونەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران كە پێكهاتوون لە(محەمەد شیاع سودانی، عەلی شوكری)، بەڵام بەشێكی دیكە لە میدیاكانی عێراق دەڵێن هێشتا پارێزگاری كەربەلا لەكێبڕكێكەدا ماوەتەوە.