وەزارەتی دارایی لەپێناو هەرزانكردنی كاڵاكان بڕیارێكی نوێ دەردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە بڕیارێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی گشتیی بەهاو ڕەسمی گومركی كەمكردەوە.  

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تەموزی 2022، لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم  ڕایگەیاند"لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و هەرزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵەی بازرگانی لە دوای سەردانیكردنی وەزیری دارایی بۆ سنورەكان و ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ گومرك و بازرگانان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بڕیاردرا بە چاوخشاندنەوە و كەمكردنەوەی بەهاو ڕەسمی گومركی بۆ بابەتەكانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی بەكاربردنی رۆژانە كە بریتین لە ١٧١ كاڵای جۆراوجۆر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار