بادینان؛ هەلیكۆپتەرێكی سكورسكی سوپاكەی ئەردۆغان بەسەربازانی ناوییەوە خرایە خوارەوە 

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
"هەلیكۆپتەرێكی سكورسكی سوپاكەی ئەردۆغان كە ویستویەتی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران سەرباز جێگیر بكات، خرایە خوارەوەو سەربازانی ناوی كوژراون".

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەموزی 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی لەبارەی چالاكی هێزەكانی گەریلا و هێرشەكانی سوپای توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەیاندا ئاماژە بەوە كراوە كە دەوڵەتی توركیا حەوت ساڵ بەر لە ئیستا لە 24ی تەمووزی 2015 بە هاوپەیمانیەكی هاوبەش لە بەرانبەر گەل هێرشی قڕكردنی كوردیان دەستپێكرد" دەوڵەتی توركیا و میلیشیاكانی حەوت ساڵە لە بەرانبەر گەلی كوردستان و تەڤگەرەكەمان، بە شێوەی شەڕی تایبەت هێرش دەكات، بەڵام هیچ ئامانجێكی بەدەست نەهێناوە".

هەروەها ئەوە خراوەتە روو كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە هەموو شوێنێكی كوردستان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان دەكەن و بوونەتە هیوای گەلانی ژێردەستە، بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا كە بە هیوای رێبەرتی، گەلەكەمان و تەڤگەرەكەمانە، هەموو پلانی رژێمی فاشیستی تێكشكاندووە كە دەیەوێت تێكمانبشكێنێت".

هاوكات ئەوەش باس دەكەن كە "تیمەكانی گەرۆكمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران لە ٢٤ی تەمووزدا بە شەو هەلیكۆپتەرێكی سكۆراسكیان خستە خوارەوە و سەربازەكانی ناویان كوژران".

لە 24ی تەوموزدا هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی كە ویستی بكەوێتە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران لەلایەن هێزەكانیانەوە كرایە ئامانج" ئاگر بە هەلیكۆپتەرەكە كەوت و ویستی دوور بكەوێتەوە و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران كەوتە خوارەوە".
 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار