بارەگای بارزانی: هەڵوێستمان لەبارەی كاندیدی سەرۆك كۆمار جێگیرە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرپرسێك لە بارەگای بارزانی جەخت لەسەر جێگیریی هەڵوێستیان دەكاتەوە لەبارەی كاندیدی پارتی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تەموزی 2022، عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، لە تویتێكدا نوسیویەتی:"هەڵوێستیمان جێگیرە لەبارەی كاندیدەكەمان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار".

تویتەكەی عەرەفات كەرەم دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەفەرمی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەو لە كەشێكی ئەرێنیدا بەكۆی دەنگ رێككەوتن لەسەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار