وەفدێكی باڵای ئەمنی، ئاڵای عێراق لەزاخۆ بەرانبەر ئاڵای توركیا بەرزدەكاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەفدێكی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق گەیشتە زاخۆ لەهەرێمی كوردستان و لە خاڵی سفری سنوری هەرێمو توركیاو ئاڵای عێراقی بەڕووی سەربازانی توركیادا بەرزكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تەموزی 2022، فەریق ڕوكنی یەكەم عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراقو وەفدی هاوڕێی لەدوا خاڵی سنوری عێراقو توركیا (هەرێمو توركیا) ئاڵای عێراقیان بەرامبەر سوپای توركیا بەرزكردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ئەمنیو سەربازیی عێراق بەسەرۆكایەتی فەریق ڕوكنی یەكەم عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە زاخۆو ڕاستەوخۆ چوونە دوا خاڵی سنوری هەرێمی كوردستانو توركیا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكردووە، وەفدەكە سەردانی بارەگای لیوای پاسەوانی سنور دەكاتو هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی ئەمنی سنورەكانی عێراقو توركیا دەكات.