فەرمانبەرانی گرێبەست شەقامی بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دادەخەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی گرێبەستی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان، ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە و نزیكەی كاتژمێریك شەقامی ٦٠ مەتری بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست و داوا دەكەن بكرێن بە هەمیشەیی.
ستار سعید نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست بە ڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند: "ئێمە وەكو فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان گردبووینەتەوەو داوا دەكەین بكرێبن بە هەمیشەیی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "داوامان لە حكومەتی هەرێم ئەوەیە تا زووە فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی"،و وتیشی: " فەرمانبەر هەیە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ساڵە گرێبەستە و خزمەتی كردووە، بەڵام تا ئێستا هەر گرێبەستەو نەكراوە بە هەمیشەیی."
دواتر خۆپیشاندەران نزیكەی كاتژمێریك شەقامی ٦٠ مەتری بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست و رایانگەیاند: "لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبین، تا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵاممان دەدرێتەوە".
