چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەكی نوێ‌ لە پارتی و یەكێتی دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوا لە یەكێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەر لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش ڕێكبككەون.

هاوكات چوارچێوەكە داواشدەكات پارتی و یەكێتی گفتوگۆو دانوستاندنی زیاتر ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار.

چوارچێوەی هەماهەنگی كە لەلایەن ( مالیكی و عامری و خەزعەلی)یەوە ڕابەرایەتی دەكرێت، روونیشیكردۆتەوە، "بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دەستنیشانكردنی سەرۆك كۆمار، ئارەزوو دەكەین تەواوی هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان بۆ تەواوكردنی ‌رێكارە دەستوورییەكان یەكهەڵوێست بن".

لەگەڵا ئەوەی باس لەوەدەكرێت كە سبەینێ‌ شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكرێت بەڵام تا ئێستا یەكلایینەبوەتەوە كە ئایا كۆبونەوەی پەرلەمان دەكرێت یاخود نا؟.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار