چوارچێوەی هەماهەنگی: پێشوازی لەدەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرکردەیەکی (چوارچێوەی هەماهەنگی) شیعەکان پێشوازی لەبانگهێشتنامەکەی سەرۆکی هەرێم دەکات بۆ کۆبونەوە لەهەولێر و چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان.
لەوبارەیەوە ئەحمەد ئەسەدی و وتەبێژی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەیامێکدا لە تویتەر دەڵێت، “جەختدەکەینەوە لە کرانەوە بەڕووی لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی واقعی کە پشت بە دەستوور و یاسا و بەرژەوەندیی گەلی عێراق ببەستێت”.
دەشڵێت"پێشوازى لە بانگهێشتەکەى برامان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ دیالۆگى نیشتمانى".
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “به نيگه‌رانييه‌كى قوڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن”.
وتیشی" هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.