دهۆك؛ ئاوارەكان لەسەر حسابی خۆیان خێوەتەكانیان دەگۆڕن بۆ خانوی بلۆك

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

دوای هەشت ساڵ لە ژیانی سەختی ئاوارەیی دانیشتوانی كامپی خانكێ‌ لە دهۆك، حكومەت ڕازەمەندی دەڕبری بۆگوڕینی خێوەتەكانیان بە بلۆك، بەڵام لەسەر حسابی خۆیان، ئەمەش بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی ئاگركەوتنەوەیە لەناو كەمپەكاندا.

پیر عەلو كەچەل بەرێوەبەری كەمپی خانكێ بە هاوڵاتی ی وت"دوای لێكوڵینەوەیەكی وورد لەسەر روداوەكانی ئاگركەوتنەوە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئاوارەكان،ئیدارەی پارێزگای دهۆك بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا خێرخوازی بارزانی و نەتەوەیەكگرتوەكان بڕیاردرا ئاوارەكان دەتوانن خێوەتەكانیان بگۆڕن بۆ بلوك، هەر ئاوارەیەك بیەوێت خێوەتەكەی بگۆرێت پێشتر ئاگادارمان دەكاتەوە تا ئێمە رێنمایەكانی خۆمان بدەینێ و لەسەر حسابی خۆیان دەیگۆڕن".

پیر عەلو كەچەل وتیشی:"بەدڵنیایەوە  روداوەكانی ئاگركەوتنەوە زۆر كەمتر دەبنەوە، چونكە پێشتر خێوەت بۆ لەكاتی ئاگركەوتنەوە هەر زوو ئاگرەكە تەشەنەی دەكرد و زیانی زۆر بەر ئاوارەكان دەكەوت".

لە هەرێمی كوردستان 26 كامپی ئاوارەیی هەن، كە16كەمپیان دەكەونە پارێزگای دهۆك،664 هەزار ئاوارە هەن  42لەسەدی لەسنوری پارێزگای دهۆك-ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار