سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: تا ئێستا ٦ وەزیر لەسەر گەندەڵی دراونەتە دادگا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم ئاشکرایکرد لەهەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەسەر ٧٩٩ دۆسیەی گەندەڵی کراوە و٧٢ فەرمانبەری پلە تایبەتیش دراونەتە دادگا کە شەش کەسیان وەزیربوون.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئاب، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ٧٩٩ دۆسیەی گەندەڵی کراوە کە وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگاری تێدایە.

ڕونیشیکردۆتەوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ٧٢ پلە باڵا و پلە تایبەت کە شەش کەسیان وەزیربوون لەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دراونەتە دادگا.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو لەنێو ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، وەزیر و سەرۆکی دەستە و بریکاری وەزیر و راوێژکار و پارێزگار و پەرلەمانتار و چەندین پلە باڵای تر ھەن و تائێستاش ٤٠ دۆسیە یەکلاکراونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار