هەپەگە: ٦ سەربازی تورکیای کوژران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌په‌گه بڵاویکردەوە لە چالاكییەکی هێزەکانی گەریلا لە بۆتان و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیادا ٦ سه‌ربازی تورکیا کوژران و ٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون هاوکات سێ خێمه‌ی سه‌ربازی، كامێرایه‌كی حه‌راری له‌ناو بران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێندرا.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل- هه‌په‌گه رایگه‌یاند “سوپای توركی داگیركه‌ر تاوانی شه‌ڕ ده‌كات، به‌هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك ده‌یه‌وێت گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له ناوببات، به‌ڵام گه‌ریلاكانی ئازادی له بۆتان تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به چالاكییه‌كانیان وه‌ڵامی داگیركه‌ران ده‌ده‌نه‌وه”.
ھەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، له چالاكییه‌كانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گەریلادا ٦ سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژراون و ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون و له چالاكییه‌كانیشدا ٣ خێمه‌ی سه‌ربازی، كامێرایه‌كی حه‌راری له‌ناوبران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا.
ئەوەشی رونکردوەتەوە: سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ٤ جار به بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی، چوار جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد“.
