حزبەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی چوارشەممە 10ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، كەسی یەكەمی بەشێكی زۆر لە حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن. 
فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە كەناڵی رووداوی راگەیاند:"ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی لایەنەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ كۆبوونەوەكە دەكرێت."
وتیشی:" كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی بەشێكی زۆری حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار