وەزارەتی کارەبا: ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرى کارەباکانى سنورى گەرمیانیان دەدزى دەستگیرکران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەو کەسانەی کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە سنورى چەمچەماڵ دزیبوو و لە هەمانکاتیشدا تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو، دەستگیر کران و لە ئێستادا ئەو کەسانە ڕادەستى دادگا کراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وەزارەتی کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەڕەى فەرمى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە سنورى چەمچەماڵ دزیبوو و لە هەمانکتاتیشدا تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو، دەستگیر کران.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار