ڕێکخراوی هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شنۆ بەتەقەی پاسداران لانی کەم 3 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شنۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد ئەمین ئەحمەدی ۳۰ خەڵکی گوندی لاجانی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە کوژرا و لانی کەم دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەرزاییەکانی گادەر تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و وێڕای کوژرانی کۆڵبەرێک دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی عەبدوڵڵا (زرار) ئەحمەدی (برای محەممەد ئەمین) و عوزێر سابری ئازەر ٤٥ ساڵە، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ بریندار بوون.

محەمەمد ئەمین ئەحمەدی  ٣٠ ساڵە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە.

زانیارییەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە لانی کەم ٦ کۆڵبەریش لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان بە ناوەکانی وەحید سەعیدی، قارەمان پورعەلی و سەفەر مورادپوور هەر سێ خەڵکی ئورمیە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەروەها، چەندین سەر ئەسپی کۆڵبەرانیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار