عەفرین: پێنج سەرباز و فەرماندەیەكی سوپای توركیا كوژران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهپێی ههواڵی میدیاکانی نزیک لهپهکهکه لە چالاكییەكانی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە باب و شەرا و عەزاز، دژی هێزەكانی تورکیا شەش سەربازی سوپای تورك كوژران، كە یەكێكیان فەرماندەیە و ١١ سەربازی دیكەش برینداربوون.
بهپێی راگهیهندراوێکی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین که میدیاکانی نزیک لهپهکهکه بڵاویانکردۆتهوه: ڕۆژانی ٥ و ٦ و ٧ی ئاب لە هەرێمی باب و شەرا و عەزاز لە دژی هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك چالاكی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدا.
هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێكهدا دهڵێن : لە دژی هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك، كە هەموو ڕۆژێك لە بەرامبەر هەرێمەكەمان دەكرێن، لە ڕۆژانی ٥ و ٦ و ٧ی ئاب لە هەرێمی باب و شەرا و عەزاز لەلایەن هێزەكانمانەوە چالاكی وەڵامدانەوە ئەنجامدران.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕۆژی ٥ی ئاب لە هەرێمی باب لە بارەگایەكی سوپای داگیركەری تورك كامێرایەكی حەراری و تەرماڵێك لەناوبران.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ڕۆژی ٦ی ئاب لە گوندی عەنابكێی سەر بە ناوچەی شەرا، لە دژی بارەگایەكی سوپای داگیركەری تورك چالاكیەك ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەم چالاكیە سێ سەربازی داگیركەر كوژران، چوار سەربازیش برینداربوون، هەر لەو چالاكیەدا گورز لە تانكێك و سێ سەكۆی كاتیوشا وەشێنرا.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، لە ڕۆژی ٧ی ئابدا لە گوندی كل جبرینی شارۆچكەی عەزاز لە بەرامبەر بارەگایەكی سوپای داگیركەری تورك چالاكی ئەنجامدرا، لە ئەنجامی چالاكیەكەدا سێ سەربازی داگیركەر، كە یەكیان فەرماندەبوو كوژران، ٧ سەربازیش برینداربوون، هەروەها كۆگای جبەخانەی بارەگاكە لەناوبرا.
لە كۆتایی ڕاگەیەراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاكیەكانی ئەو سێ ڕۆژدا، بە گشتی شەش سەربازی سوپای داگیركەری تورك، كە یەكیان فەرماندەبوو كوژران، ١١ ی دیكەش برینداربوون.

