بكۆژی فاروق ميرزا و كچەكەی دەستگیركرا

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی 

بكۆژی فاروق و كچەكەی دەستگیركرا
هاوڵاتی 

شەوی رابوردوو پۆلیسی دهۆك بكوژی فاروق میرزاو كچەكەی دستگیركرد.
فەیسەل عەلی، دانیشتووی كەمپی چەم مشكۆ، كە ئاگاداری روداوەكەیە بە هاوڵاتی وت:"رۆژی دووشەممە 8ی ئاب پولیسی زاخۆ توانیان تەرمی فاروق میرزا بدۆزنەوە، تەرمەكەی هەرلەو مەزرەعەیەدا دۆزراوەتەوە كە لەكەمپەوە بۆی رۆیشتووە، ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" شەوی رابردوو پولیسی دهۆك توانیان بكۆژەكە لە شاری دهۆك دەستگیربكەن".
پۆلیسی دهۆك دەڵێت:"بكۆژەكە دانی ناوە بە كوشتنی فاروق و میرزا و كچە شەش ساڵانەكەی بەناوی ئاخینك، و دوای دۆزینەوەی تەرمی پیاوەكە تەرمی كچەكەشی دۆزرایەوە".
سێڤێ باپیر، هاوسەری فاروق میرزایە بە هاوڵاتی  وت:" دوێنێ تەرمی هاوسەرەكەم لە شەنگال بەخاك سپارد، هێشتا پرسەی ئەو تەواونەبووە پێیان وتم  ئاخینك جەرگی دڵی من ئەویش كۆژراوە", راشیگەیاند: " خەم لەوە گەورەتر نیە، پیاوەكەم كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێك نەبووە نازانم چوون ئەو زاڵمە دەستی چووە بە كۆشتنی هاوسەرەكەم و كچەكەم".
فاروق میرزا  42ساڵ، ئاوارەی ئێزیدی لەكەمپی چەم مشكۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆك  لەگەڵ كچەكەیدا (ئاخینك فاروق شەش ساڵ)بە گەشتێكی چەند كاتژمێری بەرەو باخێك دەچێتە دەرەوە كەدەكەوێتە ناوچەی بێدارێ لەنزیك نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ، دواتر ئەو روداوەی بەسەردا دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار