خۆرئاوای كوردستان؛ تەرمی رێزان جاوید بەخاك سپێردرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 


لە گوندی داودیی سەربە شاری حەسەكەی خۆرئاوای كوردستان تەرمی ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانێ بەخاكسپێردران.
دوێنێ‌ ئێوارە بە بەشداری هەزاران دانیشتوویی هەرێمی جزیرە، تەرمی ڕێزان جاوید (یوسف رەبانی)، ئەندامی بەڕێوەبەریی كۆمەڵگەی دیموكرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و دژوار كۆبانی، شەڕڤانی یەپەگە لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیی سەر بە شاری حەسەكە بەخاكسپێردران.
لە بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری حەسەكە بە كاروان و رێپێوان بە وتنەوەی دروشمی “شەهیدان نامرن” تەرمی ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانێ بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودی بەرێكران و دواتر بەخاكسپێردران.
لە گۆڕستان خولەكێك ڕێزگرتن بەڕێوەچوو و مەراسیمێكی سەربازییش لەلایەن شەڕڤانانی یات و قەسەدە و یەپەژە و یەپەگە ئەنجامدرا.
ڕۆژدا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەكە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان كرد و وتی: "هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا ناتوانێت شكست بە ئیرادەی خەڵكی ناوچەكە بهێنێت، بەپێچەوانەوە پێداگرییان بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی شەهیدان و پرۆژەی دیموكراسی ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان زیاتر دەكات."
هاوكات نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە لەو مەراسیمەدا رایگەیاند: دەوڵەتی توركیا ناتوانێت مێژووی بەرخۆدان لە هەر چوار پارچەی كوردستان بسڕێتەوە، ئێمە بەردەوامین لە دەستگیركردنی ئەو سیخوڕانەی، كە كار بۆ پیلانی داگیركەران دەكەن، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
هەروەها ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە رایگەیاند: تا كۆتایی خەڵكی ناوچەكە دەپارێزین، خەڵكی ناوچەكە لە ژێر چەتری پرۆژەی دیموكراسیدا ماندوو نەناسانە تا بەدیهێنانی ئازادیی و ژیانی بە شكۆ و برایەتی گەلان هەوڵ دەدەن.
رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەهیدبوونی فەرماندە ڕێزان جاویدی لە هێرشێكی ئاسمانیی دەوڵەتی توركا لە قامیشلۆ ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار