هەپەگە: چوار سه‌ربازی تورکیا کوژران و سێ سیستمی کامێرای چاودێریی تێکشکێندران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و خواکورک چالاکییان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە که‌ تێیدا چوار سەربازی تورک کوژراون و سێ سیستمی کامێرای چاودێرییش تێکشکێندراون.

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ناوەندی ڕاگەیەندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکان لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و خواکورک بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژانی ٥ تا ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکەوە دژی سوپای تورکیا ئه‌نجامیانداوه‌، هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووه‌: کە لە چالاکییەکاندا چوار سەربازی تورک کوژراون و دوو کامێرای حەراریی و سیستمێکی کامێرای چاودێریی تێکشکێندراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە سوپای تورکی داگیرکەر پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگیی، نۆ جار بە هێلیکۆپتەری جەنگیی و دەیان جاریش بە کاتیۆشا ناوچەکانی جەنگیان بۆردوومان و تۆپباران کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار