هەسەدە: تۆڕێكی سیخوڕی توركیا لەڕۆژئاوا دەستگیرکرا و سیخوڕێکیش کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە دەستگیركردنی شانەیەكی سیخوڕی و کوژرانی سیخوڕێکیان لە حەسەكە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ناوەندی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە ئاشکرایکردووە، دوێنی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شارۆچکەی تل براک کە 42 کیلۆمەتر لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دوورە، شانەیەکی سیخوڕییان دەستگیرکردووە کە لەبەرژەوەندیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کاریانکردووە.

هەسەدە ئەوەی خستۆتە ڕوو شانەکە لە سێ کەس پێکهاتبوون کە بۆ هەواڵگری تورک کاریان کردووە و زانیاریان لەبارەی کارمەندانی خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی و کارمەندانی خزمەتگوزاری بۆ میت گواستوەتەوە و دەستیان لە شەهیدکردنی زۆرێک لە هەڤاڵان و فەرماندەکانماندا هەیە لە تل بوڕاق و قامیشلو.

ئاماژە بەوەشکراوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئەندامێکی شانەکە بەناوی “عەزیز محەمەد” خۆی بەدەستەوە نەدا و هەر بۆیە هێزەکانی هەسەدە ناچار بوون وەڵامی بدەنەوە و لە ئەنجامدا کوژرا دوو سیخوڕی تریش دەستگیرکران.

جێگای ئاماژەیە لە مانگی ڕابردووشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی (سوێند)یان بۆ دەستگیركردنی “سیخوڕو بەکرێگیراوانی”ی تۆڕەهەواڵگرییەکانی تورکیا دەستپێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار