میدیاکانی نزیک لە(پەکەکە): تورکیا بەچڕی دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان، سوپای تورکیا لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیکردووە بەتۆپبارانکردنی کۆبانێ و چەند ناوچەیەکی دیکە لەڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.
ئەو میدیایانە ئەوەشیان ڕوونکردۆتەوە: لە دوای كاتژمێر ١٠ی  بەیانی ئەمڕۆوە، دەوڵەتی داگیركەری تورك، بە چڕی و بە چەكی قورس تۆپبارانی ناوچەكانی گرێی مشتەنور و ڕێگای حەلەب و ناوەندی شاری كۆبانێ و پێنج گوندی ڕۆژئاوای كۆبانێی دەستپێكرد.
ئاماژەشیان بەوەکردووە: دەوڵەتی تورك لەڕێكەی تۆپخانەكانی ناو خاكەكەیەوە تۆپبارانەكە ئەنجام دەدات و تائێستاش بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە لەماوەکانی ڕابوردوودا (رەجەب تەیب ئەردۆغان)ی سەرۆکی تورکیا لەچەندین بۆنەدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار